ئەمریکا چەند فەرماندەیەکی حیزبوڵای لوبنان دەستگیر دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەڕەنسە

دەوڵەتی ئەمریکا باس لە دەستگیر گردنی چەند فەرماندەیەکی حیزبوڵای لوبنان دەکات و دەڵێت: ئەم چەند کەسانە بەو هۆیەوە دەستگیر کراون کە چەکیان بۆ رژێمی بەشار ئەسەد دابین کردووە.

دەوڵەتی ئەمریکا هەر لەم پەیوەندیەدا رایگەیاندووە: حیزبوڵای لوبنان سەرچاوەی دارایی کڕینی ئەم جەکانی لە رێگەی فرۆشتنی کوکائین لە ئەمریکا  وئەوروپا دابین کردووە.

ئەم کەسانە، وەک فەرماندەکانی حیزبوڵا لە ئەوروپا ناویان لێدەبردرێ.

محەممەد نورەدین یەک لە فەرماندەکانی حیزبوڵایە، کە بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکی رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دابین کردنی چەک بۆ رژێمی بەشارئەسەد.

دەوڵەتی ئەمریکا زانیاری زۆرتری سەبارەت بە ژمارەی دەستگیرکراوان و شوێنی دەستبەسەرکردنیان نەداوە، بەڵام سەرچآوەکانی هەواڵ لە ئیسرائیل دەڵێن ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون چوار کەسن.

هەروەها گوتویانە کە فەرەنسا، ئەڵمانیا،ب ەلجیکا و ئیتالیا و چەند وڵاتی دیکە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەم کەیسە رۆڵیان هەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com