داود ئۆغڵو: ئەنقەرە و ریاز پشتگیری لە هەر جۆرە بڕیارێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن

0

نوچە-فارس

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وتووێژێک لە گەڵ کەناڵی العربیە دەڵێت، ئەنقەرە  وریاز، پشتگیری لە هەر جۆرە بڕیارێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن.

ئۆغڵو رایگەیاندووە: ئێمە بەردەوام پشتیوانیمان لە ئەنجامی دانیشتنەکانی ئاشتی جنێف کردووە بەو مەبەستەی کە لە لە قۆناغەکانی دواتر سوریا، سەقامگیری و پێشکەوتن بە خۆوە ببینێ.

ئۆغڵو بە ئەلعەرەبیەی گوتوە، ئەو بابەتانەی کە ئێمە بە نیازین بیهێنینە ئاراوە، پەیوەندی بە هەڵسوکەوت و کاروکرداری دەوڵەتی سوریا هەیە کە لە ئەنجامدا بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ شوێنە جیاجیاکانی جیهان.

داودئۆغڵو وێڕای ئەوەی کە دەوڵەتی سوریا بە دەوڵەتێکی سەرەڕۆ وەسف دەکات، باس لە هەڵوێستی هاوبەشی تورکیا وسعودیە دەکات و دەڵێت: لە ئێستادا لە گەڵ دوو گرفتی سەرەکی بەرەوروووین، یەکیان کێشەی بناژۆخوازی و توندرەوییە، دووەم، کێشەی تیرۆریزم کە پێمانوایە، دەوڵەتی سوریا لە لووتکەی توندڕەویدایە لە ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com