نوجە-ئاژانسەکانی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغاسنتان رایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە توانیویەتی، رادیۆی داعش ناسراو بە رادیۆ خەلافەت، لە ویلایەتی نەنگەرهار لە ناو ببات.
دەوڵەت وەزیری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، ئەوە دەخاتە روو کە ئەمە جاری سێهەمە کە ئەم رادیۆیە لە لایەن هێزەکانی ئەم وڵاتەوە لە ناودەچێ.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەناوبردنی رادیۆ خەلافەت، لە کاتێکدایە کە ئەم رادیۆیە چەند رۆژێک دەبوو کە بەرنامەکانی خۆی بە زمانی فارسی دەری، لە ویلایەتی نەنگەرهار دەکردەوە.
رادیۆ داعش بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەرنامەکانی خۆی بە زمانی فارسی دەری، بڵاو دەکردەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرنامەکانی بە زمانی فارسی پەشتو بڵاوکردۆتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان رادیۆ خەلافەت بەرنامەکانی تایبەت کردبوو بۆ پروپاگاندا لە دژی تالیبان وهەروەها بانگەشەکردنی بۆ جیهانی نیکاح و پەیوەستبوونی خەڵکی ئەفغانستان بە ریزەکانی داعشەوە.