ئەمریکا بودجەی ٢٠١٧ بۆ شەڕ لە دژی داعش زیاد دەکات

0

نوچە-تسنیم

دەوڵەتی ئۆباما لە پلانیدایە، بودجەی پێنتاگۆن لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ رووبەروو بوونەوە لە گەڵ داعش زیاد بکات.

بە پێی راپۆرتێکی سپۆتنیک، بەرپرسانی ئەمریکایی کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەشتۆن کارتەر دوای کۆبوونەوەی کلوبی ئابووری واشنتۆن، بە شێوەی فەرمی ئەولەویەتەکانی پێنتاگۆن لە بودجەی ٢٠١٧ دەخاتە روو.

بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەش دەخەنە روو، گەر چی هێشتا روون نییە کە ئایا کارتەر بە تێروتەسەلی وردەکاریەکانی بودجەی پێنتاگۆن دەخاتەروو یان نا، بەڵام گومانیان لەوەدا نییە کە پنتاگۆن خوازیاری زیادکردنی بودجەی شەڕ لە دژی داعش دەبێ.

پێنتاگۆن داواکارە  کۆنگرێسی ئەمریکا بودجەیەکی ٧ میلیارد دۆلاری، بۆ شەڕ لە دژی داعش تەرخان بکات، کە بە بەراورد لە گەڵ بودجەی ساڵی پێشتر ٣٥% زیادی کردووە.

ئەگەر کۆنگرێسی ئەمریکا  زیاد کردنی بودجەی شەڕ لە گەل داعش، پەسەند بکات. بە پێچەوانەی بڕیاری پێشووترە کە دەبوایە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تا ١٥ میلیارد دۆلار کەم بکرێتەوە.

ساڵی دارایی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبر دەست پێدەکات و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەشتۆن کارتەر، سەبارەت بە ئەولەویەتەکانی بودجەی پێنتاگۆن لێدوانێک بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com