وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پوتین یارمەتی بە پەرەسەندنی داعش دەدات

0

نوچە-میزان

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، ڤێلادیمیر پوتین سەرۆککۆماری روسیا یارمەتی پەرەسەندنی داعش دەکات.

بە گوێرەی دەیلی تێلگراف، فیلیپ هامۆند لەم بارەوە رایگەیاندووە: پوتین هەوڵدەدات، هەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا بەرەو لاوازی ببات.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە سەردانی دوێنێی خۆی بۆ کەمپی پەنابەران لە شاری مفرق لە ئۆردۆن گوتویەتی”پوتین لە رێگەی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی بەشآر ئەسەد لە سوریا، پەرە بە قەیرانەکان دەدات”.

هامۆند هەروەها دەڵێت: دەستوەردانی روسیا لە شەڕی ناوخۆی سوریا، پاشەکشە بە کۆمەڵگای جیهانی دەکات لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com