نوچە-شفقنا
ئاژانسی رۆیتەرز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا ناوی ٥ بەربرسی باڵای پێشووی روسیای خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە. هۆکاری دانانی ئەم گەمارۆیانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ راگەیێنراوە لە لایەن بەرپرسای روسیەوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە ناوی ٥ بەرپرسەکە، هاتووە کە چوار کەس لەم بەرپرسانە بە تۆمەتی کوشتنی یاساناسێکی روسی لە ساڵی ٢٠٠٩ خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە. دەگوترێ کەسی پێنجەم پێشتر لە چیچان بەرپرسی زیندان بووە.
مۆسکۆ و واشنتۆن لە ماوەی رابردوودا پەیوەندیەکانیان ناکۆکی و ئاڵۆزی بە خۆوە بینیوە،بە وتەی شارەزایان و چاودێرانی کاروباری نێودەوڵەتی، پەیوەندیەکانیان تا ئاستی سەردەمی شەڕ سارد دابەزیوە.
کێشەی ئۆکراینیا ودواتر قەیرانی سوریا وهەندێک پرسی ناوچەیی خاڵی جێی ناکۆکن لە پەیوەندیەکانی هەر دوولا.