“پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان واز له خستنه رووی ژماره‌ی بێ‌مانا بهێنن”
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وەک لێدوانی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی نیه بۆ به‌غدا، وتیشی “پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، واز له خستنه‌ڕووی ژماره‌ی بێ‌مانا بهێنن، له هه‌نارده كردنی نه‌وتدا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز وتی “له كاتی سه‌ردانكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌غدا، باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌وان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژانه هه‌رێمی كوردستان، 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت رێككه‌وتووین كه رۆژانه 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرینه ده‌ره‌وه، كه نازانرێت ئه‌م رێككه‌وتنه چۆن كراوه”.
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری وتیشی “پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد و به تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم، زۆر وریابن له‌م جۆره رێككه‌وتنه‌دا و فێڵییان لێنه‌كرێت، له‌م كاته‌شدا ئه‌وه‌ی پێویسته خستنه ڕووی كرۆكی رێككه‌وتنه‌كانه، نه‌ك ژماره‌ی خه‌یاڵی، بۆیه پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان واز له خستنه رووی ژماره‌ی بێ‌مانا بهێنن”.
