نوچە.نێت
لەبەرنامەی ١٠٠ پرسیار کە راگەیاندکار راغدە شلهوب وەک پێشکەشکاری بەرنامەکە،و ئەکتەری سینەمای میسری مەی عیزەدین میوانی بەرنامەکەی بوو.
راغدەی پێشکەشکار پرسیاری لە مەی کرد کە ” ئایا مەی هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ پیاوێکی ناموسڵمان؟
مەی لە بەرنامەکەی راغدە ئاماژەی بەوە کرد کە ” ئەو لەسەر دینی ئیسلامە، دینەکەی رێگە بە مەی نادات هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکات کە مو سوڵمان نەبێت”
ئەوهونەمەندە وتیشی: ئەو کەسەی کە لەمنەوە نزیک بێت ئەمەویت هەموو شتی لەمنەوە نزیک بێت نەک تەنیا “دین”، ئەوەش ئەوەنە ئاسان نیە بتوانیت کەسێک بەو سیفاتانە بدۆزیتەوە.
مەی دەشڵێت” من بروا ناکەم بگەمە ئەو رادەیە کە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک ئەنجام بدەم موسڵمان نەبێت، چونکە تۆ لە سەرەتاوە ئەتوانیت بە چەند هەنگاوێک هەموو شتی ئەو کەسە بزانیت”.