یەکێتی ئەوروپا: ئامانجی هێرشەکانی زەینەبیە تێکدانی رەوتی وتووێژەکانی ئاشتیە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

فێدریکا مۆگرینی نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئامانجی هێرش و تەقینەوەکان لە زەینەبیەی سوریا، پەک خستن و تێکدانی رەوەتی وتووێژەکانی ئاشتییە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا و دۆزینەوە ی چارەسەرێکی دبلۆماسیانەیە.

داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکانی ناوچەی زەینەبیەی لە ئەستۆ گرتووە کە تێیدا زیاتر ە ٧٠ کەس کوژران.

لە راگەیێندراوەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە: ئامانجی هێرشەکانی نزیک زیارەتگای سەیدە زەینەب، بە دیاریکراوی تێکدانی ئەو هەوڵانەیە کە بە مەبەستی دۆزینەوە چارەسەرێکی سیاسیانە گیراوەتە بەر. لە هەمان کاتدا رەوتی وتووێژەکانی ئاشتی کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردووەوە دەستی پێکردووە، باشترین و رەنگا تەنها شانس بێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەرو قەیرانی سوریا.

یەکیتی ئەوروپا هاوکات پشتگیری تەواوی خۆ بۆ وتووێژەکانی ئاشتی دووبارە دەکاتەوە و دەڵێت: لە هەبوونی ئیرادەی گشت لایەنەکانی سوری و هەروەها یارمەتی وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان، ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیانە و کۆتایی هێنان بە توندوتیژیەکان بەهێز دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com