د.ئاشتی 250 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، د. بەرهەم 175 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات
نوچەنێت
لەکۆنفرانسی ئەمرۆی نەوت و غاز لەکوردستان، هەریەک لە سەرۆکی حکومەتی کوردستان و وەزیری سامانە سروشتییەکان، لەوتارەکانیاندا ژمارەی بەرمیلی هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ ساڵی داهاتوو بە جیاوازییەکی بەرز راگەیاند.
ئه‌مڕۆ13/11/2011 له هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد عەبدوڵڵا له‌هه‌ولێر یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت‌و غاز به‌رێوه‌چوو، د.ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان له‌و كۆنفرانسه‌دا وتارێكى پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند”كۆتایى 2012 به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه هیچ مه‌ترسییه‌كمان نییه له سیاسیه‌تی نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان، چونكه چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا كارده‌كه‌ین”.
هەرلەو کۆنفرانسەدا، د. به‌رهه‌م ساڵح سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەوتارێکدا رایگەیاند”له دوایین سه‌ردانیان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق رێكه‌وتوون په‌ره به‌كه‌رتی نه‌وت بده‌ن، بڕیاریشوایه له‌ساڵی 2012 دا هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه بۆ ئاستی 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه”.
