نوچە-ئیسنا
بە گوێرەی رۆژنامەی الاخباری لوبنانی، پتەو کردنەوەی پەیوەندی و هاوکاری ئەمنی و زانیاری لە نێوان میسر و ئیسرائیل ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە میسر خوازیاری ئاساییکردنەوە وگەڕانەوە بۆ دۆخی پەیوەندیەکانی بێت لە گەڵ ئیسرائیل و لەم بارەوە هیچ کێشەیەک نابیندرێ کە عەبدولفەتاح سیسی، لە گەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کۆببێتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەم دیدارە پەیوەستە بە دەستپێکی رەوتی نوێی وتووێژەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.
لە دوای شۆڕشی ٢٥ی ژانویەی میسر کە بووە هۆی لادانی حوسنی موبارەک، لە دەسەڵات، یەکەم سەردانی ناتانیاهۆ ئەژمار دەکرێ بۆ ئەم وڵاتە.
لە ماوەی رۆژانی رابردووش بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی میسر چوونەتە ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی میسر، کە سەبارەت بە داهاتووی پەیوندیەکانی میسر و ئیسرائیل بڵاو بۆتەوە ،قاهیرە ئاساییکردنەوە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئیسرائیل بە بابەتێکی پێویست لێکدەداتەوە بە تایبەتی دوای ئەوەی کە تورکیا و ئیسرائیل لێک نزیک بوونەتەوە وئەمەش بەهێزکردنی هاوپەیمانێتییە لە گەڵ ئەمریکا.