نوچە-شفقنا
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، کە لە ئێستادا نیوەی منداڵانی سوری ناچنە قوتابخانە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگای نێدەوڵەتی ئەم بابەتەی پشتگوێ خستووەو هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە.
رۆژنامەی تایمز، داوا لە وڵاتانی بەرپرسیار و پەیوەندیدار بە دۆخی سوریا دەکات، کە هەوڵەکانی خۆیان بۆ یارمەتی دان بە پەنابەران و ئاوارە سوریەکان و تێکشکاندنی بن بەستی نێوەدەوڵەتی زیاتر بکەن.