نوچە-مێهر
بە پێی ئەنجامی راپرسییەک، ئەڵمانیەکان خوازیاری سەرکەوتنی هیلاری کلینتۆنن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا.
بە گوێرەی رادیۆ ئەڵمان، نزیکەی سێ لە سەر چواری هاووڵاتیانی ئەڵمانیا. پشتگیری و پێشوازی خۆیان بۆ سەرکەوتنی کلینتۆن، لە هەڵبژاردنەکان دەربڕیوە.
بە پێی راپرسیەکەی دامەزراوەی”ئامێنید” کە بە سفارشی بڵاوکراوەی”بیڵد”ئەجام دراوە،٧٤%ی هاووڵاتیانی ئەڵمانیا پێیانوایە، کە کلینتۆن سەرۆککۆمارێکی گونجاوە بۆ ئەمریکا. هەر بە پێی ئەم راپرسیە تەنها ٨%ی بەشداربووان پشتگیری دۆناڵد ترامپ دەکەن.