نوچەنێت_فرانس پرێس
ئاژانسی یۆرۆپۆل رایگەیاندوە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار منداڵ، كە بەبێ خێزانەكانیان بەتەنیا بەرەو ئەوروپا هاتوون لەلایەن مافیاكانەوە دزراون.
زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەر، لە ساڵی رابردوو گەیشتوونەتە ئەوروپا كە زۆربەیان هاووڵاتی سوورین و بەپێی ئامارەكانی پۆلیس 27%ی ئەو پەنابەرانە منداڵن.
ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپی ناسراو بە “یۆرۆپۆڵ” بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ی راگەیاندوە، مافیاكانی بازرگانیكردن بە منداڵ، بۆ مەبەستی كاری سێكسی،ژمارەیەكی زۆر پەنابەری منداڵیان لە ئەوروپا دزیوە.
هەروەها بەڕێوەبەری ئاژانسی بریان دۆناڵد بۆ رۆژنامەی “ئۆبزرفر”ی بەریتانی ئاشكرای كردوە، ئەو ژمارەیە تەنیا ژمارەی ئەو منداڵانەیە كە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا و لە بنكەكانی پەنابەران ناویان تۆمار كراوە، پاشان دزراون، ئەمەش جگە لەوەی لە رێگەی هاتنیان بۆ هەندەران ژمارەیەكی دیكەش منداڵی دزراو هەن.
ئەو بەڕێوەبەرە زیاترروونیکردووەتەوە و گوتوویەتی، پێموانییە هەموو ئەو منداڵانە بۆ مەبەستی تاوانی كوشتن رفێنرابن، بەڵكو ژمارەیەك لەو منداڵانە دواتر دەگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەكانیان، ئێمە نازانین ئەو منداڵانە لە ئێستە چی دەكەن و لەگەڵ كێ و لەكوێن.