نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری بۆ بەرنامەی “مصارحة حرة” کە راگەیاندکار رەغدە شلهوب پێشەکەشی دەکات رایگەیاند کە” ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە هۆگری یاری قومار بێت.
ئەو هونەمەندە دەڵێت” ئەوەی کردومە یان بینراوە، یان بڵاوکراوەتەوە، بۆ زانیاری تەنیا تاقی کردنەوەی ئامێرەکە بوو لەشاری” لاس فيغاس”- ئەمریکی”.
ئەصاڵە دەشڵێت کە” ئەوەی رویدا دەرەنجامی وەسوەسەی شەیتان بوو بەڵام مرۆڤەکان ئارەزوو ئەوە دەکەن، کە کاری ئاسان و بچوک لەسەر ژیانی هونەمەندەکان گەورە بکەن و بیخەنە چوار چێوەی ژیانی خۆیان”.
ئەصاڵە تەئکید لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە ” کاتی نیە هۆگری هیچ شتێکی ببێت،بە تایبەتی دوورە لە هەر شتێکیش کە زەرەری هەبێت بۆی”.
