ئەڵمانیا: مێرکل خوازیارە پەنابەران ئەم وڵاتە بە جێ بهێڵن

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

راوێژکاری ئەڵمانیا کە بە هۆی بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی، لە پەیوەندی لە گەڵ کاروباری پەنابەران لە ژێر گوشاری نەیارانی خۆیدایە، بۆ دەرباز بوون لەم حاڵەتە خوازیاری بە جێ هێشتنی ئەم وڵاتەیە لە لایەن پەنابەرانەوە.

رۆیتەرز رایگەیاندووە، کە ئەنجێلا مێرکل دەڵێت، لە ئەگەری کۆتایی هاتن بە شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا و عێراق، پەناخوازانی ئەم وڵاتانە دەبێ ئەڵمانیا بەجێ بهێڵین و بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.

ئەڵمانیا یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپیە کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆچبەران روویان تێکرد و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە حیزبەکانی نەیاری مێرکل،ن اوبراو بخەنە ژێر رەخنە و گوشارەوە، تەنانەت خوازیاری دەست لە کارکیشانەوەی بن.

هەر لەم پەیوەندیەدا بە پێی ئەنجامی نوێترین راپرسی ٤٠%ی خەلکی ئەم وڵاتە خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی مێرکلن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com