عێراق: قەرەبووکردنەوەی قەیرانی داعش ١.٥ ملیارد دۆلار تێچووی هەیە

0

نوچە-ئانا

دەوڵەتی عێراق بۆ دابینکردنی تێچووی شەڕکردن، لە گەڵ قەیرانی  مرۆیی، دوای هاتنی داعش بۆ ئەم وڵاتە داوای یارمەتی لە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی کردووە.

بە پێی راپۆرتێکی دەوڵەتی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو بۆتەوە، ئەم وڵاتە رایگەیاندووە کە قەرەبووکردنەوەی قەیرانی داعش ١.٥ ملیارد دۆلار تێچووی هەیە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، بەغداد بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و چوونەسەرەوەی تێچووی شەڕ لە گەڵ داعش، لە دۆخێکی ئابووری نەخوازراو و خراپدا بەسەر دەبات و تەنها دەتوانێ ٤٣%ی پێداویستیەکانی لە رێگەی بودجەی خۆیەوە دابین بکات.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەولەتی هەوڵ بدات بۆ پڕکردەوەی ئەم کەلێنە داراییە و قەرەبووکردنەوەی.

لەشەڕی داعش، تا ئێستا ئاوارەبوونی زیاتر لە ٣.٣ ملیۆن کەسی بەدواوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com