نوچە-ئیسنا
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین سەبارەت بە رۆڵی سعودیە لە بەقەناعەت گەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی سوری بۆ بەشداریکردنیان لە وتووێژەکانی سوریا، وتووێژەکانی کۆنگرەی جنێفی ٣ی بە هیوابەخش وەسف کرد.
فڕاندک شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتووێژێک لە گەڵ رۆژنامەی ئەڵمانی ڤۆڵت ئام زۆنتاگ، دەڵێت: ملیۆنان کەس لە خەڵکی سوریا چاوەڕێی ئەنجامی ئەم وتووێژانەن.
شتاین مایێر ئەوەشی خستۆتە روو، کە ئەنجامی ئەم وتووێژانە یەکلاکەرەوەیە لەوەی کە ئایا لایەنەکانی وتووێژ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی رێککەوتن ئامێز و گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر لەم وڵاتە، ئامادەییان هەیە یان نە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هاوکات داوا لە لایەنەکانی دانوستانەکان دەکات کە بۆ بەرەوپێش بردنی وتووێژەکان بە تایبەت لە رووی مرۆییەوە، هەوڵی خۆیان بدەن و زەمینەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان فەراهەم بکەن، لەوانە ناردنی خۆراک و دەواودەرمان.
شتاین مایێر، هەروەها خوازیاری راگرتنی بۆمبارانکردنی ناوچە مەدەنیەکانە لە سوریا.