ئۆباما: دڵنیام سەرۆککۆماری داهاتوو لە دیموکراتەکان دەبێ

0

نوچە-تسنیم

پریزێدێنت ئۆباما دەڵێت، دڵنیایە لەوەی کە سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا لە دیموکراتەکان دەبێ.

ئۆباما کە خۆی ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، لە کۆبوونەوەیەکی ئەندامانی پارتی دیموکرات لە شاری بالتیمۆر لە باکوری واشنتۆن گوتویەتی: دیموکراتەکان براوەی هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەرن و سەرۆککۆماری داهاتووی ئێمە دیموکرات دەبێ.

ئۆباما پێشبینی خۆی دەخاتەروو: کە لەو روانگەوە باوەڕی بەم پێشبینیەی خۆی هەیە کە دیموکراتەکان تەرکیز دەکەنە سەر ئەو بابەتانەی کە لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەمریکا گرنگ و جێی بایەخن.

ئۆباما هەروەها بە تەعلیقەوە رووی قسەکانی دەکاتە  دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا و دەڵێت: ئێمە سەرۆکێکمان ناوێ کە ئەمریکیەکان لە دژی یەکتر هان بدات، یان ئەوەی بێ رێزی بە موسوڵمانان بکات.

بە پێی راپرسیەکان، دۆناڵد ترامپ لە پاڵێوراوەکانی دیکە لە پێشترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com