نوچە-فارس
راگەیەنی مەکسیکی”نوتیسیاس ترا”، باس لە سەردانێکی سێ رۆژەی سەرۆککۆماری تورکیا دەکات، بۆ ئەمریکای لاتین بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی سیاسی و ئابوری لە گەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین.
بە گوێرەی نوتیسیاس ترا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ سەردانەکەی بۆ شیلی دەست پێدەکات.
ئەردۆغان، لە رۆژەکانی ٢ و ٣ی فێبریوەری سەردانی پرۆ دەکات. بڕیاریش وایە لە کۆتایی سەفەرەکەی سەردانی ئێکوادۆر بکات.
نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیا رۆژی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە کە سەفەری ئەردۆغآن بۆ ئەمریکای لاتین، نیشانەی گرنگی ئەم وڵاتە بۆ تورکیا.
سەرۆککۆمارت تورکیا، لە میانەی ئەم سەردانەی بەشداری کۆبوونەوەی بازرگانی سێ وڵاتی ئەمریکای لاتین کوبا ،کۆلۆمبیا و مەکسیک دەکات.