ئەفغانستان لە پرسی ناردنی پەنابەرانی ئەفغانی بۆ شەڕی سوریا، لە لایەن ئێرانەوە دەکۆڵێتەوە

0

نوچە-بی بی سی

دەوڵەتی ئەفغانستان راپۆرتی رێکخراوی روانگەی مافەکانی مرۆڤ، سەبارەت بەوەی کە ئێران هاووڵاتیانی ئەفغانی رەوانەی شەڕی سوریا دەکات تاوتوێ دەکات.

جاوید فەیسەڵ، وتەبێژی سەرۆکایەتی بەرێوەبەری دەوڵەتی وەحدەتی ئەفغانستان دەڵێت، کە  بەدواداچوون بۆ راستی  ودروستی راپۆرتی ئەم رێکخراوە دەکەن لە رێگەی کەناڵە دبلۆماسیەکانیەوە.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکی نوێدا رایگەیاندووە، کە سوپای پاسدارانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە تا کوو ئیستا هەزاران کۆچبەری ئەفغانی نیشتەجێی ئێرانی بۆ شەڕ لە سوریا، رەوانەی ئەم وڵاتە کردووە.

فەیسەڵ هەروەها ئەوەشی خستۆتە روو، کە دەوڵەتی ئەفغانستان هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێ، تا ئەم کێشەیە بە شێوەی بنەڕەتی چارەسەر بکرێ.

سدیق سدیقی، وتەبێی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڵاو بونەوەی ئەم راپۆرتە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ناردنی کۆچبەرانی  بێچارەی ئەفغان بۆ شەڕی سوریا، دژ بە هەموو یاساو رێساکانی پەیوەندیدار بە  مەسەلەی کۆچبەریە  ودەبێ پێش بەم رەوتە بگیردرێت.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێران لە رێگەی هەڕەشەی گەڕاندنەوە  ودەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی، ناچاریان دەکات کە بچنە بەرەکانی شەڕی سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com