نوچە.نێت
لە پێگەی کۆمەڵایەتی فیسبوک، بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هونەری لەسلێمانی بڵاوکرایەوە کە لەلایەن گروپێکی هونەری چینی ئاهەنگی بەهاری چینی لەسلێمانی بەرێوە دەچێت.
بەرێوبەربەری گشتی رۆشنبیری هونەری سلێمانی رایگەیاند کە ” جەژنی بەهاری چینی لەلایەن گورپێکی هونەری چینیەوە لە قونسوڵخانەی چین لە سلێمانی ساز کرا”.
بابەکر درەیی وەک بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری هونەری سلێمانی وتیشی : بۆ یەکەمین جارە بتوانرێت میوانی چینی لە سلێمانی کۆبکرێتەوە و ووڵاتێکی مەزنی وەک چین دەست پێشخەربوون بۆ سازدانی ئەم چالاکیە، کە بە دڵناییەوە ئەم جۆرە چالاکیانە زۆر پێویستن بۆ شاری سلێمانی”.









