به‌هجه‌ت یه‌حیا غیره‌ی کرد ، عه‌دنان که‌ریمیش خزم خزمانه
میدیا شێخ عەبدوڵا
ئێمه ڕۆژانه ژیانی خۆمان داناوه بۆ شیکار کردنی ڕوداوه سیاسی یه‌کان وڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌ت مه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵام پێویسته ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێمه فێری جۆرێ ڕه‌خنه له کاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان بن، بۆ ئه‌وه‌ی هەندێک گرنگی به‌کاری هونه‌ری زیاد بکەن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه و کێبه‌رکێی هونه‌ری له نێو هونه‌رمه‌ندان زیاد بکات.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشکه‌ری من وزۆرێک له دانیشتوانی کوردستان به‌تایبه‌ت عاشقانی موزیک وگۆرانی بوو، بانگهێشتکردنی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش وشایسته عه‌دنان که‌ریم بوو، که له‌سه‌ر داوای خۆی به‌هجه‌ت یه‌حیای وه‌ک هاوه‌ڵی خۆی قبوڵ کرد له به‌رنامه‌ی شه‌وی کوردساتی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات.
هێج نکۆڵی ناکرێ له به‌رزی و به‌نرخی که‌سایه‌تی وده‌نگ خۆشی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نج بوو ئه‌و هێرشه تونده بوو که به‌هجه‌ت یه‌حیا کردیه سه‌ر هونه‌رمه‌ندێک که ناوی نه‌هێنا، به‌ڵام هه‌موو که‌س که شاره‌زای گۆرانی یه‌کانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند بێت، ئه‌زانێ مه‌به‌ستی کێ بووه. به بۆچونی من که‌سایه‌تی یه‌کی ده‌نگ خۆش وتازه پێگه‌شتووه که له‌پڕ جێگه‌ی خۆی کردوه له دڵی گوێگرانی ئه‌ویش( ڕ.ج.ع) که نامه‌وێ به ئاشکرا ناوی بهێنم به‌و تۆمه‌ته‌ی که گۆرانی ئه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دی وتوه‌ته، وه‌ک ئه‌وه‌ی بیری چۆته‌وه که زوربه‌ی هونه‌رمه‌ندان یه‌که‌م هه‌نگاوی هونه‌ریان به وتنه‌وه‌ی گۆرانی یه‌کانی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی پیش خۆیان بووه بگره ئێسته‌ش زوربه‌ی سێدی یه‌کانیان به‌رهه‌مێکی گۆرانییبێژانی دیرینی تێدایه که وه‌ک زۆر له به‌رهه‌مه‌کانی عه‌دنان که‌ریم ده‌بینرێ.
به‌ر له‌هه‌موو شتی به‌هجه‌ت یه‌حیا ئه‌بوایه بیزانیایه ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و باسی کردوه پیویستی به سودی مادی نی یه تا به‌فرۆشتنی سیدی پێ بگات، جگه له‌وه‌ش (ڕ.ج.ع) نه‌یویستوه گۆرانی بڵاو بکاته‌وه بگره به‌هۆی زۆری عاشقانی ده‌نگی هاندانی چه‌ند گۆرانییه‌کی وتۆته‌وه وهیچ کلیپێکی نی یه. جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی خۆشترین ده‌نگه له نێو گه‌نجه‌کانی ئێستادا.
له‌لایه‌کی دی یه‌وه عه‌دنان که‌ریم خوشه‌که‌زاکه‌ی خۆی به‌خه‌ڵک ناساند و به‌باشترین گۆرانیبێژی نوێ ی دانا ئه‌گه‌ر چی مافی خۆیه‌تی وده‌نگیشی ناخۆش نه‌بوو، به‌ڵام من به کارێکی گونجاوم نه‌زانی جۆرێک بوو له خزم خزمێنه‌و نێوه‌ندکاری.
