نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
فەیسبوک رۆژی هەینی بڕیاری قەدەغەکردنی کڕین و فرۆستنی چەکی شەخسی بۆ بەکارهێنەرانی دەرکرد.
بە گوێرەی رۆیتەرز، یەکێ لە هۆکارەکانی دەرکردنی ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فەیسوک رایگەیاندووە، توانای بەدواداچوون و ناسیاری لە سەر کڕیارانی چەک نییە.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: ئەم بڕیارەی فەیسوک بە ئاراستەی داواکاری ئەم دواییانەی باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکادایە کە داوای لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کردبوو بۆ کەم کردنەوەی رێژەی کڕین و فرۆشتنی چەک، هەنگاو بنێن.
مۆنیکا بریکت، سەرۆکی پلاندارێژی بەرهەمەکانی فەیسبوک رایگەیاندووە: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رێژەی ئەو کەسانەی کە لە رێگەی فەیسبوکەوە خەریکی سات وسەودای چەک بوونە بەرز بۆتەوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، فەیسبوک یەک ملیارد و ٥٩٠ ملۆن کەس بەکارهێنەری هەیە، لەم روەشەوە لە ئاستی جیهاندا زۆرترین لایەنگری هەیە. لەم رێژەیە ٢١٩ ملیۆن کەس لە بەکارهێنەرانی دانیشتووی ئەمریکا و کەنەدان.