نوچە-افاق نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، کۆریای باکور دەبێ چاوەڕیی سزای کۆمەڵگای جیهانی بکات دوای ئەوە کە ئەم وڵاتە، تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام داوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی یۆنهاپ، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاندووە: کۆمەڵگای جیهانی نە تەنها تاقیکردنەوەی موشەکی لە لایەن کۆریای باکورەوە مەحکوم دەکات، بەڵکو دەبێ ئەم وڵاتە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە سزا بدرێت.
تام کانتریمەن، بریکاری وەزیری دەرەویە ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتویەتی: بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم جۆرە چالاکیانە قەدەغەکراوە و ئەم وڵاتە دەبێ چاوەڕیی کاردانەوەی جیهانی بکات، بە تایبەت لە لایەن ئەمریکا و چینەوە.
کانتریمەن دەشڵێت: بێگومان ئەمریکا وهاوپەیمانانی بۆ پێشگرتن بە چالاکی ئەتۆمی و تاقیکردنەوە موشەکی باڵستیکی، کۆریای باکور هەوڵیان داوە بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور، چوارمین تاقیکردنەوەی موشەکییە کە لە لایەن ئەم وڵاتەوەئەژمار دەکرێت. لە ئێستاشدا ئەو نیگەرانییە هەیە کە ئەم وڵاتە لە هەفتەکانی داهاتوو موشەکی دوورهاوێژ تاقی بکاتەوە.
ئەمریکا: جیهان سزای کۆریای باکور دەدات
0
Share.