هوڵەندا شەڕ لەدژی داعش راگەیەنێت

0

نوچە-ئیسنا

چوار فڕۆکەی شەڕگەری ئێف ١٦ی هۆڵەندا کە ئەم دواییانە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیان لە عێراق ئەنجامداوە، بڕیار وایە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش رۆڵێکی چالاکتر بگێڕن و لە سوریاش هێرش بکەنە سەر بنکەکانی داعش.

بە گوێرەی هەواڵدەریی فەرەنسا ،ئەم چوار فڕۆکە شەڕکەرە کە لە ئێستادا لە ئوردن جێگیرن، پێشتر تەنها ئۆپەراسیۆنەکان لە عێراقئەنجامدەدا.

مارک روت، سەرۆکوەزیرانی هوڵەندا رۆژی هەینی رایگەیاندووە، کە ئەم فڕۆکەشەڕکەرانە، لەمەودوا  لە سوریاش هێرش دەکەنە سەر داعش.

هوڵەنەدا هەروەها بڕیاری داوە، کە لە رووی سەربازی و چەک و تەقەمەنییەوە یارمەتییەکی زیاتری سوپای عێراق بدات.هەروەها لە پلانیدایە یارمەتی گروپە میانەڕوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری بدات .

لە هەمان کاتدا ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک. لە پەیوەندی لە گەڵ پەرەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هوڵەندا  سوپاسی ئەم وڵاتەی کردووە.

ئەم بڕیارەی هوڵەندا دوابەدوای دیدار و کۆبوونەوەی کارتەر، لە گەڵ وەزیرانی بەرگری شەش وڵات لەوانە هوڵەندا دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com