نوچە-پرێس تی ڤی
بە گوێرەی رۆیتەرز، پائیوی نێرگ، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی فینلاندا رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، کە ئەم وڵاتە بڕیاری دەرکردنی ٢٠ هەزار کەس لەو ٣٢ هەزار پەنابەرە بدات کە ساڵی رابردوو چوونەتە ئەم وڵاتەوە.
نێرگ بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، بڕیارمان هەیە ٢٠ هەزار کەس لە پەنابەران لەم وڵاتە دەربکەین، بەڵام لە بەر ئەوەی ژمارەیەک لە پەنابەران دڵخوازانە فەنلاندیان بە جێ هێشتووە رەنگە ئەم ژمارەیە گۆڕانی بەسەردا بێت.
پێشتریش وەزیری ناوخۆی سوێد رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی لە بەرنامەیدایە ئەو ٨٠ هەزار پەناخوازەی کە ساڵی رابردوو چوونەتە ئەم وڵاتەوە، وێڕای ئەو کەسانەی کە داواکاری پەنابەرییان رەتکراوەتەوە، لەم وڵاتە دەربکات.