نوچە-خبرنگاران
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان، فائۆ، دەڵێت نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس لە خەڵکی یەمەن ئاسایشی خۆراکیان نییە.
فائۆ دەشڵێ ئەم ١٥ ملیۆن کەسە کە نیوەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێک دێنن، بە هۆی شەڕ لەم وڵاتە تووشی ئەم دۆخە بونەتەوە.
فائۆ لە راگەیێندراوێکدا، رایگەیاندووە کە لە مانگی مارسی رابردووەوە تا کو ئێستا بە هۆی شەڕ لەم وڵاتە زیاتر لە ٥٨٠٠ کەس کوژراون، شەڕ بۆتە هۆی بەربەست بۆ هاوردەی ئەم ڵاتە.
فائۆ ئەوەش دەخاتە روو، کە شەڕ لەم وڵاتە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکانی کشتوکاڵ و لەمانگی جونی رابردووەوە، تا ئیستا رێژەی ئەو کەسانەی کە ئاسایشی خۆراکیان نییە ١٢% بەرز بۆتەوە.