كەنەدا: سەبارەت بە تۆمەتەکانی بەرامبەرپێشمەرگە، وەڵامی هیومان رایست وۆچ دەداتەوە

0

نوچەنێت

وەزیری بەرگری كەنەدا، بەتوندی لەدژی داوایەکی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وەستایەوە، کە رێکخراوەکە تۆمەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردبوو، داواشی کردبوو کە کەنەدا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە نەکات.

وەزیری بەرگری کەنەدا ھارجیت سینگ ساجان ، لە ٢١-١٢-ساڵی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە و سەرسامی خۆی وڵاتەکەی و هاوکاری بەردەوامی کەنەدای بۆ سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە.
وەزیری بەرگری کەنەدا لەکاتی سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان میحوەری هێزەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە و سەرسامی خۆی بۆ بوێری پێشمەرگە، لەدژی داعش، دەربڕی.

دوای ئەوەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، راپۆرتێکی لە دژی هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە، ئەو رێکخراوە کەنەدایشی تۆمەتبار کردووە، کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری قررخکردووە کردووە، بەڵام وەزیری بەرگری کەنەدا وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی ئەو رێکخراوە و شەرمەزاری کردنیان، کە پێشمەرگە تاکە هێزە لەدژی داعش، دەجەنگێ، پشتیوانییەکانی کەنەدای بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان، دوپات کردەوە.

ھارجیت سینگ ساجان،  ئەو پێشنیارەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی رەتکردەوە کە داوای کردبوو، ئەو وڵاتە مەشق و راهێنان بە پیشمەرگە نەکات.

جگە لە وەزیری بەرگری کەنەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی هیومان رایتس وۆچی دایەوە و سەرۆکهۆزی عەرەبەکانیش ئەو قسانەی کە رێکخراوەکە لەدژی پێشمەرگە کردبووی بە درۆیان خستەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com