ئاسۆشیتێد پرێس: فەرەنسا داوادەکات گەمارۆی نوێ بخرێتە سەرئێران

0

نوچە-رادیۆ فەردا

لە گەڵ سەفەری حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ فەرەنسا، ئاژانسی هەواڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، کە بە هۆی تاقیکردنەوەی موشەکی ئێرانەوە گەمارۆ ئابوری نوێ بخاتە سەر ئەم وڵاتە.

ئاسۆشیتێد پرێس لە زاری دوو بەرپرسی یەکێتی ئەوروپاوە نووسیویەتی: فەرەنسا هەفتەی رابردوو، ئەم داوایەی لەکاتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ٢٨ وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا خستۆتەروو.

بە وتەی ئەم دوو بەرپرسە، ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا خەریکی تاووتوێ کردنی ئەم بابەتەن، بەڵام زۆربەی ئەندامان پێیانوایە کە وەها گەڵاڵەیەک بە سەرنج دان بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی، یارمەتی بنیاتنانەوەی پەیوەندیە سیاسی و ئابوریەکان لە گەڵ تاران ناکات.

هاوکات لۆران فابیوس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە، کە یەکێتی ئەوروپا، لە مەسەلەی ئەگەری دانانی گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات، بەڵام ئەوەی کە فەرەنسا خوازیاری دانانی ئەم گەمارۆیانە بوبێ تا کاتی سەردانەکەی حەسەن روحانی بۆ پاریس، باسنەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com