نوچە-ئیسنا
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، داعش لە گۆڤاری “قسطنطنیە”کە بە زمانی تورکی بڵاو دەبێتەوە سەربازانی تورکیا و هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە، بە کافر ناو دەبات و دەڵێت شەڕ کردن لە گەڵ ئەم سەربازانە یان کوشتنیان بۆنرەزامەندی خوا پێویستە.
لە میانەی وتارێکی ئەم گۆڤارەدا هاتووە: خزمەتکردن لە ریزی سوپای یان پۆلیسی تورکیا بێ رێزی کردن بە ئیسلام ئەژمار دەکرێت، هەموو سەربازان و هێزی ئەمنی و پۆلیسی ئەم وڵاتە کافرن ،بە تێکڕا بەشداری تاوانن و دەبێ بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە لە ناوبچن.
داعش تورکیا بە پشتیوانی کردن لە هێزی پێشمەرگە تۆمەتبار دەکات ولەم بارەیەوە هەڕەشە لە تورکیا دەکات، کە بەرامبەر بەو تاوانانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی بۆ سەر داعش لە سوریا ئەنجامی داوە، دەبێ تۆڵەی لێ بکرێتەوە.