هیلاری کلینتۆن: پشتیوانی لە ئیسرائیل ئەولەویەتی ئەمنی و سیاسی ئەمریکایە

0

نوچە-خبرچە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەموو حاڵەتێکدا پشتگیری ئیسرائیل دەکات و لە گەڵ ئەم وڵاتە دەمێنێتەوە.

هیلاری کلینتۆن، لە میانەی وتارێکی لە میتینگێکیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەی مەرکەزی ئەمریکا گوتویەتی:هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەل و مەرجی ئێستادا کە ناوچەکە نا ئارامە،لە هەمووکاتێک گرنگترە.

کلینتۆن جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت، ئیسرائیل وەکوو هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەی قەیراناوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێنێتەوە.

کلینتۆن لە بەسێکی دیکەی وتارەکەیدا ئەوەش دەخاتە روو، کە پشتیوانی لە ئیسرائیل ئەولەوییەتی سەرەکی ئەمنی و سیاسی ئەمریکایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com