نوچەنێت
بەدرێژایی ڕۆژانی ڕابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە نوێترین ئاستەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا، ئەمڕۆ پێنج شەممە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی نەوتی جیهان نرخی نەوت بە زیاتر لە 33 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك تۆمار کرد.
چەندان مانگە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەك دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو کە بۆ زۆرێك لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی تووشی قەیرانی دارایی کردبوو، بەڵام چەند ڕۆژێکە نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.
بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی نەوت لە جیهاندا ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە نەرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 33 دۆلار و 20 سەنت.