نوچەنێت-ئیرنا
وەزیری ناوخۆی سوێد دەڵێت، وڵاتەکەی لە بەرنامەیدایە ئەو ٨٠ هەزار پەناخوازەی کە ساڵی رابردوو چوونەتە ئەو وڵاتەوە، وێڕای ئەو کەسانەی کە داواکاری پەنابەرییان رەتکراوەتەوە لەم وڵاتە دەربکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئاندرێس یگمەن، رۆژی چوارشەممە رایگەیاندووە: بڕیارمانداوە ٦٠ هەزار کەس دەربکەین بەڵام رێژەکەی بۆ ٨٠ هەزار کەس بەرز دەبێتەوە.
یگمەن گوتوشیەتی: دەوڵەت داوای لە پۆلیس و بەرپرسانی کاروباری کۆچبەری کردووە، لەو بارەیەوە هەنگاوی پێویست بنێن.
ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستۆتە ڕوو: کە رەوتی دەرکردنی ئەم پەنابەرانە رەنگە چەند ساڵ درێژە بکێشێ.
نوێترین راپرسی لە لایەن ئەنیستیتۆی”سیفۆ” نیشنا دەدات کە ٤١%ی هاوڵاتیانی سوێدی، خوازیاری پێدانی ئیقامەی هەمیشەیین بە پەنابەران، بە پێچەوانەوە رێژەیەکی زۆرتر لەو بارەیەوە دژایەتی خۆیان راگەیاندووە.