نوچە.نێت
ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکان، بۆ جوانی و رێکی لەش ولاریان نەشتەرگەری جوانکاری گەورەکردنی سمت ئەنجام دەدەن، بەڵام بیر لە لایەنی “نەگەتیڤ” خراپی ئەو نەشتەرگەریە نەکراوەتەوە، چونکە، کارێکی ترسناکە بەتایبەت ئەو ماسولکەی بەشی سەرەوەی ران کە دەبێت شەق بکرێت بۆ ئەوەی جیا بکرێتەوە لە ڕان لە کاتی دانانی سلیکۆنەکە ، ئەوەش زۆر جار سەرکەوتوو نابێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کەسەکە،بە رادەیەک دەگاتە توانەوەی کیسە سلیکۆنەکە ، بۆیە لەزۆربەی ووڵات وەک وڵاتی “بەرازیل”گەورەکردنی سمت ونەشتەرگەری و جوانکردنی قەدەغە کراوە.




