نوچە-بی بی سی
هەفتەیەک دوای ئەوەی جاستین ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، کە بە نیازە سەرلەنوێ پەیوەنیە دبلۆماسیەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران دابمەزرێنێتەوە ،وەزیری دەرەوەی کەنەدا دەڵێت گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران هەڵدەوەشێنینەوە.
ستفان دیۆن، وەزیری دەرەویە کەنەدا لە وڵامی ئەم پرسیارەی ئەنجومەنی عەوامی پەرلەمان لە ئۆتاوا گوتویەتی: کەنەدا ئەم گەمارۆیانەی سەر ئێران لادەبات.
دیۆن رایگەیاندووە: کە ئێمە ئەم سیاسەتەی خۆمان دەگۆڕین. گەمارۆکان بە قازانجی هیچ لایەک نییە.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا کاتی لابردنی گەمارۆکانی دیاری نەکردووە و تەنها رایگەیاندووە: بە شێوەی گونجاو وبە هەماهەنگی لە گەڵ هاوپەیمانانی کەنەدا ئەم هەنگاوە دەنێن.
دیۆن هاوکات رایگەیاندووە، کە کەنەدا گەمارۆکان هەڵدەگرێ بەڵام گومانی خۆی بە نیسبەت رژێمی تارانەوە لە پەیوەندی لە گەڵ هەوڵدان بۆ دەستراگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەپارێزێ.