ئەنقەرە:روسیا شەریکێکی گرنگی ئێمەیە

0

نوچە-ئیسنا

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: ئەنقەرە لە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەشەڕکەرەکەی روسیا، خوازیاری ئاساییکردنەوەی پێوەندیەکانیەتی لە گەڵ ئەم وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک لەم پەیوەندیەدا دەڵێت:مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەەوی تورکیا گوتویەتی: ئەنقەرە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیەتی لە گەڵ روسیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیەکانی هەردوو دوو وڵات، لە دوای رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەشەڕکەرەکەی روسیا دەڵێت:مخابن لە ئێستادا لە گەڵ وەها دۆخێک روبەرووین،هەر بۆیەش خوازیاری چآرەسەرکردنی کێشەکانی نێوانئەو دوو وڵاتەین.

چاوش ئۆغڵو جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تورکیا هیچ کات نەیویستووە درێژە بە ناکۆکیەکان بدات و هەم لەم راستایەشدا تەواوی هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ تا کۆتایی بە ناکۆکیەکان بێنێ.

وەزیری دەرەوەی تورکیا،  ئەوەی کە بەداخبوونی خۆی بۆ ئەم رووداوە دەخاتە رووروسیا بە شەریکی تورکیا وەسفدەکات”روسیا نەک تەنها شەریکی ئێمەیە بەڵکو شەریکێکی گرنگی ئێمەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com