تاکە قوتابخانەی ئێڕانی لە سعودیە داخرا

0

نوچە-خبر انلاین

بەرپرسی ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی و قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵاتی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن دەڵێت: تەنها قوتابخانەی ئێرانی لە سعودیە داخرا و دوو مامۆستای ئێرانیش دەست بە سەر کراون.

بە گوێرەی ئاژانسی فارس، خلیل اللە بابالو، بەرپرسی ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی و قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵاتی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن، لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا لە سعودیە قوتابخانەی ئێرانیمان هەیە دەڵێت: بەڵێ، قوتابخانەیەکمان هەبوو کە ژمارەیەک قوتابی هەبوو.

بابالو لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا قوتابخانەی ئێرانی، تەنها بە هۆی سیاسیەوە داخراوە، دەڵێت:بەڵێ، دوو مامۆستای ئێرانیشمان لەوێ بوون، کە وێڕای ئەوەی دبلۆماتەکانی ئێرانی گەڕانەوە.

بابالو ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ئێستادا لە سعودیە هیچ قوتابخانەیەکمان نیە تا ئەو کاتەی کێشەی سیاسیمان لە گەڵ سعودیە هەبێ ئەم دۆخە بەردەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com