نوچەنێت
کۆمپانیای گوگڵ ،گوڵ کڕوومی ڤێرژنی نوێی بڵاو کردەوە و ئەم جارە بە سیستەمێکی بەهێزی پاراستنەوە جیاواز لە ڤێرژنەکانی پێشوو بڵاوی کردووەتەوە.
بەرهەمهێنەرانی ئەم ڤێرژنە نوێیە، موژدەی ئەوە دەدەنە بەکارهێنەرانی ئەم ڤێرژنە نوێیە کە لەهەموو ڕوویەکەوە لە ڤێرژنەکانی ڕابردوو باشترە.
ئەم ڤێرژنە نوێیە بۆ سەجەم سیستەمەکانی مۆبایل و کۆمپیتەر نوێکراوەتەوەو بەکارهێنەرانی دەتوانن لە بەشی ئەباوتی بەرنامەکە ئەپدەيتی بکەن ياخود بچنە سەر پێگەی فەرمی گوگڵ و بەرنامەکە دووبارە دابەزێننەوە، چونکە دڵنيایی دەدەنە خۆيان کە پارێزراوتر لە جاران دەتوانن بچنە ناو ئينتەرنێتەوە.