نوچەنێت
چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش” دەستیانکردووە بە فرۆشتنی ئەو منداڵانەی کە لەشوێنە جیاوازەکانی سەر بەپارێزگای نەینەوا فڕاندبوونی.
ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لەزاری سەرچاوەیەك لەشاری موسڵەوە هەواڵی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە چەکدارانی داعش سەرجەم ئەو منداڵانە لەشوێنێکی سەر بەباشووری موسڵ دەفرۆشن، کەپێشتر لەشوێنە جیاوازەکانی پارێزگای نەینەواوە فڕاندبوونی.
وەجبەی یەکەمی ئەو منداڵە فڕێنراوانە کە سۆمەرییە نیوز ئاماژەی پێداون ژمارەیان ٥٠ منداڵە و سەرجەمیان لە باشووری شاری موسڵ فرۆشراون.