نوچەنێت
ناوەندەکانی هەواڵی عێراقی، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 26-1-2016 هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراقی بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە چەند وەزارەتێك بکات و وەزیرەکانیان بگۆڕێت و چەند کەسێکی تر لەشوێنەکانیان دابنێت.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکان هەریەکە لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و نەوت و گازی عێراق گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و هەریەکە لە هۆشیار زێباری و ئیبراهیم جەعفەری و محەمەد غەبان لە پۆستەکانیان لادەبرێن و کەسانی تر لە شوێنەکانیان دادەنرێن.
وەك لە هەواڵەکاندا هاتووە، هەرەیەکە لە حسێن شەهرستانی لەپۆستی وەزیری دارایی دادەنرێت لەجێگەی ئیبراهیم جەعفەری و د.ڕۆژ نوری شاوەیس دەبێتە وەزیری دارایی لەجێگەی هۆشیار زێباری، قاسم ئەعرەجی سەرۆكی كوتلەی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە وەزیری ناوخۆ لەجێگەی محەمەد غەبان.
لەبەشێكی تری ئەو گۆڕانکارییانەی کە سەرەك وەزیرانی عێراق ئەنجامی دەدات بریتییە لەوەی وەزارەتی نەوت و كارەباش دەكرێن بە وەزارەتێك و گواستنەوە و پێوەندییەكانیش دەبن بە یەك و حەسەن راشد دەبێتە وەزیر، هاوكات وەزارەتی وەرزش و لاوان نامێنێ و دەبێتە دەستەیەك.