نوچە-فرارو
ئەحمەد داود ئوغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وتووێژێک لە گەڵ کەناڵی نێودەوڵەتی سی .ئێن.ئێن رایدەگەێنێت: ئێران دراوسێی ئێمەیە ورکابەری تورکیا نییە. جیاوازی بۆچوونی هەردوو وڵات، سەبارەت بە قەیرانی سوریا بە ئاسایی وەسف دەکات.
داود ئۆغڵو، لە وتووێژ کە گەڵ کریستیان ئەمانپور،هەاڵنێری سی.ئێن.ئێن سەبارەت بە چارەسەری قەیرانی سوریا و بەشداری کوردەکانی رۆژئاوا لە رەوتی وتووێژەکانی ئەم وڵاتە دەڵێت:تورکیا لە گەڵ کوردەکانی رۆژئاوا هیچ دژایەتییەکی نییە، بەڵام دژی ئەوەیە کە لە سەر مێزی وتووێژەکان ئامادە بن.
ئۆغڵو باسی پەیەدەشی کردووەو بە رێکخراێکی تیرۆرستی وەسفی کردون”پەیەدە رێکخراوێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکەیە ولە لایەن ئەمریکا ویەکێتی ئەوروپاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسرێت”.
داود ئۆغڵو لە وڵامی ئەم پرسیارەدا، کە ئەمریکا لە ئاستی پەیەدە چۆن دەجووڵێتەوە؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە تورکیا راستییەکان قبووڵ بکات؟ گوتویەتی: ئەو لایەنانەی کە شەرعیەت دەدەن بە پەیەدە و بە هاوبەشیان دەزانن، لە واقعی ناوچەکە تێناگەن.هیچ لایەنێکیش ناتوانێ تورکیا بەو قەناعەتە بگەیێنێ کە پەیەدە خوازیاری ئاشتیە.
داود ئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێکی تری ئەمانپور، سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی و لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران رایان چییە؟ گوتویەتی:خۆشحاڵم بە رێککەوتنی ئەتۆمی و ئەمەش بۆ ئابووری جیهانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی یە.