بەپرسێکی ئیسرائیلی: بە دڵنیاییەوە شەڕ لە گەڵ حەماس و حیزبوڵا رودەدات

0

نوچە-فارس

سەرۆکی پارتی ئیسرائیلی یش عاتید(داهاتوویەک هەیە) لە وتارێکدا باس لە ئەگەر بەهێزی شەڕ لە نیوان ئیسرائیل و حیزبوڵا و حەماس دەکات.

کەناڵی ٧ی ئیسرائیل لە زاری یائر لاپید، سەرۆکی پارتی، یش عاتید، رادەگەیێنێ شەڕ لە گەل حەماس  وحیزبوڵا نزیکە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لاپید لە میانەی کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی گوتویەتی: لە کاتێکدا ئێمە لێرەین زیاتر لە هەزار چەکداری حەماس لە چەندین ناوچەی هەستیاری غەزە خەریکی هەڵکەندنی توونێلن،ب ەشێک لەم توونێلانەش لە سنوورەکانی ئیسرائیلەوە تێپەڕ دەبن.هەر بۆیە دروستبوونی شەڕ حەتمیە و تەنها کاتەکەی دیاریکراونییە، ئەم قسەی من لە بیر مەکەن.

پێشترش گادی ئیزنکۆت، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، کە توونێلەکانی بەرگری حێزبوڵا نزیکە لە شارۆچکەکانی ئیسرائیل و گەیشتۆتە لێواری غەزە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com