نوچە-رادیۆ فەردا
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دوایین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، دەیان تاوانباری خوار ١٨ ساڵ چاوەڕێی سزای لە سێدارەدان دەکەن.
ئەم راپۆرتەی لێبوردی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی”باڵغ بوون لە ژێر سزای سێدارە، تاوانبارانی نەوجەوان و حوکمی سێدارە” روژی دووشەممە بڵاو بۆتەوە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت: راپۆرتەکە هەوڵەکانی بەرپرسانی ئێرانی پەردەپۆش کردنی “پێشێل کردنی”مافی نەوجوانان ئاشکرا دەکات. هەروەها ئەوەش دەخاتە روو کە ئێران، لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە درێژە دەدات بە لە سێدارەدانی تاوانبارانی ژێرەوەی ١٨ ساڵ.
لێبوردنی نێودەوڵەوتیئەوەشی راگەیاندووە: کە ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کە رێککەوتننامای مافەکانی منداڵی واژۆ کردووە. نابێ لە هیچ هەلو مەرجێکدا سزای لە سێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تەمەن خوار هەژدە ساڵدا بسەپێنێت.