نوچە-تسنیم
سەرۆکوەزیریانی عێراق، لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا کە سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە گوتویەتی: تیرۆریزم لەهەوڵی تێکدانی ئیسلامە لەبەرچاوی جیهان.
بە گوێرەی راپۆرتی المسلە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ جهاداللحام، سەرۆکی پەرلەمانی سوریا دەڵێت: تیرۆریزم لە هەوڵی تێکدانی ئایینی ئیسلام دایە. فرەچەشنی لە عێراق خاڵی بەهێزی ئەم وڵاتەیە و دەبێ ئەم تایبەتمەنییە بپارێزین.
هاوکات هەردوولا،بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کێشە و قەیرانی ئابووری وداراییان خستۆتە بەرباس وگفتوگۆیان لە بارەوە کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا، وتاری حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەرز نرخاندووە وگوتویەتی: تیرۆر، سنوور ناناسێ و پێویستە دیاردەی تیرۆر لەناو ببرێت.