بان کی مۆن لە دانیشتنی جنێفی ٣ بەشداری ناکات

0

نوچەنێت-ئیسنا

بە پێی راپۆرتێکی “المیادین”، ستفان دی جاریک، وتەبیژی بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە بان کی مۆن لە دانیشتنی جنێفی ٣ کە بڕیار وایە رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوە بچێ بەشداری ناکات.

دی جاریک ئەوەش دەخاتە روو کە گفتوگۆکان لە  نێوان لایەنە سورییەکان بە شێوەی ناراستەوخۆ و لە میانەی چەندین کۆبوونەوەی جیاجیا لە نێوان ستفان دی میستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا  وبەشداربووانی وتووێژەکان بەڕێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com