نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا
چەند رۆژ دوای ئەوەی جێگری وەزیری دادی ئێران رایگەیاند، کە سەرکردەی هێرشبەران بۆ سەر باڵوێزخانەی سعودیە دەستبەسەر کراوە، وتەبێژی دەزگای دادوەری ئەو وڵاتە، هەواڵی دەستبەسەر کرانی هێرشبەرانی سەرەکی پشتڕاست دەکاتەوە.
غوڵام حسێن موحسینی ئیژەیی، لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی گوتووە کە لە سەر ئەو مەسەلەیە نزیک بە ١٠٠ کەس دەستگیر کراون.
وتەبیژی دەزگای داوەری ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە سەرکردەی هێرشبەران لە دەرەوەی ئێران دەست بە سەر کراوە. ئیژەیی دەڵێت: ژمارەیەک لە هێرشبەران لە لایەن ئەم کەسەوە چوونەتە ناو باڵوێزخانەی سعودیە و رێنوینی کراون. ئێستاش لە حاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترداین.