داود ئۆغڵو سەردانی سعودیە دەکات

0

نوچەنێت-مهر

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ باس و گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی سوریا، بۆ ماوەی سێ رۆژ سەردانی سعودیە دەکات.

بە پێی راپۆرتی حوریەت دەیلی، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، کۆتایی ئەم هەفتەیە بە فەرمی سەردانی سعودیە دەکات.

لەو سەردانەدا بەرپرسانی دوو وڵات سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی جیاواز لەوانە قەیرانی سوریا، باس و گفتوگۆ دەکەن.

داود ئۆغڵو لەم دیدارەیدا سەردانی ریاز، جەددە و مەککە دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی سعودیە سەبارەت بە پەیوەندی دوولایەنە و پرسەکانی ناوچە کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com