روانگەی مافەکانی مرۆڤ: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و ئازاد لە ئێران دژوارە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

رێکخراوی روانگەی مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک وێڕای خستنەرووی سیستەمی هەڵبژاردنی ئێران دەڵێت: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و ئازاد لە ئێران دژوارە.

لە راپۆرتەکەی روانگەی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بە بابەتی پەسەندکردنی شیاوبوونی کاندیداکان لە لایەن شورای نیگابان کراوە، لەم رووەشەوە هەڵبژاردنەکانی بە کەمایەسی ناوبردووە کە مافی ئێرانیاکان بۆ خۆپاڵاوتن سنووردار دەکاتەوە.

سارا لی ویتسۆن، بەڕێوەبەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە روانگەی مافەکانی مرۆڤ گوتویەتی: سیستەمی هەڵبژاردنی ئێران لە گەڵ کێشەی پێشهاتەیی جیدی رووبەروویە،هەر بۆیە ئەگەرەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد لەم وڵاتە گەلێک لاوازە.

راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر رەدی شیاوبوونی بەربڵاوی کاندیداتۆرە ریفۆرمخواز و سەربەخۆکان و ئاماژە بەوەش دەدات، کە تەنها شیاوبوونی ٤٠%ی کاندیداکانی پەرلەمانی ئێران پەسەند کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com