شتاین مایێر: وتوێژەکانی ئاشتی سوریا بە بێ ئێران و سعودیە بە ئەنجام ناگات

0

نوچە-ئیرنا

بە گوێرەی هەواڵدەری ئیرنا، فرانک ڤاڵتر شتاین مایێر، لە وتوێژ لە گەڵ رۆژنامەی”فرانکفۆرتر ئەلگماینە زایتونگ” رایگەیاندووە، کە لە میانەی سەردانی بۆ تاران و ریاز لە سەرەتای مناگی فێبریوەری،هەوڵ دەدات کە دوو لایەن لێک نزیک بکاتەوە  وزەمینەی گفتوگۆ لەنێوانیاندا فەراهەم بکات.

شتاین مایێر لەم بارەوە گوتویەتی: لە مانگی ئۆکتۆبری رابردوو کە سەردانی تاران و ریازم کرد ،دۆخەکە لە ژێر کاریگەری رووداوەکەی مینادا بوو، بەڵام بە وحاڵەشەوە هەندێک پێشکەوتن لە دبلۆماسی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دەبیندرا.

شتاین مایێر هاوکات ئەو دەوڵەتانە کە لە پێشخستنی رەوتی سیاسی ڤییەنا، رۆڵیان هەبووە بانگهێشت دەکات کە بەرپرسانە لە ئاست قەیرانی سوریا بجوڵێنەوە.

وەزیری دەرەوەی هاوکات ئەوەش دەخاتە روو، کە روسیا رۆڵی سەرەکی هەیە لە وتووێژەکانی ئاشتیی لە سوری، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا بە بێ ئێران و سعودیە بە ئەنجام ناگات.

وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا بڕیاروایە،  ئەمڕۆ دووشەممە لە جنێف بەڕێوە بچێت ، بە پێی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، بە هۆی جیاوازی بۆچوون سەبارەت بە پێکهاتەی بەشداربووانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، رەنگە دانیشتنەکان بۆ ٢٧ی  فێبریوەری دوابخرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com